ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا شكست خواردوه‌كه‌ی توركیا تێده‌په‌ڕێت، كه له شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌مموزی 2016 ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا.
كوده‌تاكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌رو پله‌داری سه‌ربازی و به‌شێك له هێزه‌كانی نێو سوپای توركیا ئه‌نجامدرا و تابه‌ره‌به‌یانی رۆژی 16ی ته‌مموز به‌رده‌وام بو، به‌ڵام سه‌ره‌جام شكستی هێنا.
له‌نیوه شه‌ویشدا به‌فرۆكه بۆردومانی بینای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا‌و و بینای ده‌زگای میت كرا، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه فه‌رمییه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكران.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی كوده‌تاكه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام له‌كۆتاییدا شكستی هێنا له‌پێكانی ئامانجه‌كانی و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی كه به‌شداریان تێداكرد ده‌ستگیركران.
به‌هۆی كوده‌تاكه‌شه‌وه زیاتر له 60 كه‌س كوژران و به‌ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP