ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا مەرجێکی قورسی دانا بۆ فرۆشتنی فڕۆكهی ئێف 16 به تورکیا.
دوای ئەو هەموارانەی كه بەسەر پڕۆژەیاسای بەرگریی ئەمریکادا هێنرا و دهنگی 244 ئەندامی بهدهستهێنا،( بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F16 بەتورکیا، دەبێت ئەنکەرە گرەنتیی ئەوە بدات کە ئەو فڕۆکانە بۆ پێشێلکردنی بواری ئاسمانیی یۆنان بەکارنەهێنێت).
بۆئەوەی هەموارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوە دەبێت ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندیی لەسەربداتو دواتر هەردوو ئەنجومەنەکە پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ بودجەی بەرگریی ئامادەبکەن.
تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا بۆ كڕینی 40 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 کە لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتن بەرهەمدەهێنرێت داوایهكی پێشكهشی ئهمریكا کرد.
دوای ئەوەی ئەنكەرە سیستمی بەرگریی مووشەکیی دروستکراوی ڕووسیای(ئێس 400)ی كڕی، فرۆشتنی چەکی ئەمریکا بە تورکیا کە ئهندامی هاوپەیمانیی ناتۆیە، مشتومڕی زۆری لێكهوتهوهو ئهمریكا كۆمهڵێك سزای بهسهردا سهپاند كه یهكێك له سزاکان دهركردنی بوو لە بەرنامەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP