ناسڕ كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌و لێدوان و تۆمه‌تانه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستوه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دورن له راستییه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئامانجی لێدوانه‌كانی بایدن ته‌نها نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستكردنی دڵڕاوكێیه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵات له به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و فرۆشتنی چه‌ك و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دیكه‌ی پێناسی خۆی ئاشكرا به وڵاتانی جیهان داوه‌و باشیش ده‌زانن كه ئه‌مریكا ته‌نها كاری كاولكاری و وێرانكارییه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به پشتبه‌ستن به سیاسه‌تێكی كۆن و شكستخواردو تاران بترسێنێت و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات.
وتیشی "به‌رهه‌مهێنان و سود وه‌رگرتن له وزه‌ی ناوه‌كی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌مانه‌وه به ته‌واوه‌تی ره‌هایه‌و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و هیچ پێشێلكارییه‌كی تێدا به‌دی ناكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP