ئیتلاعات ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ترین باندی له‌شفرۆشیی بۆ هه‌ولێر راگه‌یاند

جیهان
17:04 - 2022-07-18

 
ئیتلاعاتی ئێران رایگه‌یاند، سەركردەی گەورەترین باندی بەقاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێرانی دەستگیركردوه‌ كە بۆ كاری لەشفرۆشیی بازرگانیان پێوەكردون و بۆ هەولێریان بردوە، بەپێی راپۆرتێكیش ژمارەی ئەو كچ و ژنانەی كە بردویانەتە هەولێرو فرۆشتویانە زیاتر لە هەزار كچ و ژن دەبن.

له‌راپۆرتێكدا كه‌ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌، ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران، سەركردەی گەورەترین باندی ئەو كچ و ژنە ئێرانییانەیان دەستگیركردووە كە بازرگانییان پێوە كراوەو بۆ هەولێر ره‌وانه‌ی كراون.

بەپێی راپۆرتەكە، دەستگیركراوەكە ناوی (زەهرە مەنسوری هەمەدانی)یەو بە سارا ناسراوەو كاری سەرەكی، هاوڕەگەزبازی، قومار، ساختەكاری و بێڕێزیكردن بەپەیوەندییە سێكسییە نایاساییەكان و بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو كە، ئیتلاعات دوای چەند مانگێك لە چاودێریكردن، لەڕێگەی ئەو ژنەوە گەیشتونەتە شاری هەولێری پایتەخت، بۆ یەكێك لە گەورەترین باندەكانی بازرگانیكردن بەژنان و كچانی ئێرانی.

ئاشكراشیكردوه‌، باندەكە لەلایەن دوو كەسەوە بەناوەكانی عەلی رەزا فەرجەدی كیا و كەتی بەڕێوەبراون بەهاوكاری لەگەڵ زەهرا مەنسوری هەمدانی و سەدان كچی ئێرانییان بردوەتە هەولێر.

راپۆرتەكە دەشڵێت: ئەو ژن و كچە ئێرانیانەی باندەكە بردویانەتە هەولێرو مامەڵەی فرۆشتنیان پێوەكردون ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە هەزار كەس.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP