زێلێنسكی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئۆكرانیا و داواكاری گشتی دورده‌خاته‌وه‌

جیهان
21:49 - 2022-07-18

ڤلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد تائێستا  651 دۆسییه‌ی ناپاكی و هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕووسیادا دژی به‌رپرسانی ئۆفیسی داواكاری گشتی و به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی كراونه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 60 به‌رپرسی ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ئۆكرانیا دژی ئۆكرانیا كارده‌كه‌ن

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی ئۆكرانیا فه‌رمانێكی ده‌ركرد بۆ له‌كارلابردنی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئۆكرانیا و داواكاری گشتی وڵاته‌كه‌.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی زێلێنسكی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئۆكرانیا ئیڤان باكانۆڤ و داواكاری گشتی ئۆكرانیا ئایرینا ڤێنێدیكتۆڤا له‌كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه‌.

سه‌رۆكی ئۆكرانیا رونیشیكرده‌وه‌ زۆریی ئه‌و تاوانانه‌ دژی بناغه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌، پرسیاری زۆر جددی له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها  بۆ هه‌موو بۆ پرسیارانه‌ وه‌ڵامی گونجاو وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP