لە ئێستادا هه‌ر دوو سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەردانی تاران دەکەن و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیان ئیبراهیم ڕەئیسی وتووێژ دەکەن.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئامانجی سەرەکی كۆبونه‌وه‌ی لوتکەی هه‌ر سێ وڵات کە بڕیارە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ته‌موزی 2022 لە پایتەختی ئێران بەڕێوە بچێت، تاوتوێکردنی دۆخی سوریایە.
روسیا و ئێران كه به دوو وڵاتی پشتیوانی پشتیوانی سوریا ناسراون و هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌ی بەشار ئەسەدیان کردووە لە شەڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام تورکیا به هاوكارو پشتیوانی هێزه میلیشیا به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا ئه‌ژمار ده‌كرێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاته په‌ره‌پێداوه.
به‌پێی رێككه‌وتنی (ئاستانا) هه‌ر سێ وڵات کۆبوونەوەکانیان سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا‌و بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆكی توركیا‌و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان، ئه‌نكه‌ره نيازى ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی فراوانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باکووری سووریا‌و رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند، كه لە هەمانکاتدا روسیا و ئێران هۆشدارییان دا بە تورکیا لە دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە.
هه‌رچه‌نده شەڕی ئۆکرانیا لە بەرنامەی کاری كۆبونه‌كه‌دا نییە، بەڵام پێدەچێت لە نێو ئەو بابەتانەدا بێت کە ئەگەری زۆرە گفتوگۆی له‌باره‌وه بکرێت.
تورکیا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەردوو پایته‌ختی مۆسکۆ و کیێڤ دا به‌هێزه و ڕۆڵی نێوەندگیری لە ململانێکاندا هەبووە بۆ ئاسانکاری له هەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوه لەسەر دەریای ڕەش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP