ئه‌ردۆغان هه‌ره‌شه‌كانی له‌ سویدو فێنلاند دووپاتده‌كاته‌وه‌

جیهان
10:57 - 2022-07-19


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەكانی دژی هه‌ردوو وڵات سوید و فێنلاند دووپاتكرده‌وه‌، ئەگەر پابەندی مەرجەکانی ئەنكەرە نەبن، پرۆسەی ئه‌ندامبوونیان له‌ ناتۆ هه‌ڵده‌په‌سێرن.  

سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند ، وەک دەبینرێت سوید بەشێوەیەکی باش پابەند نییە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی بە ئەندامبونی لە ناتۆو وتی، بەڵام دەمەوێت بە شێوەیەکی روون رایبگەیەنم ئەگەر سوید و فینلاند بەو شێوەیەی رێکەوتوین پابەند نەبن بە مەرجەکانەوە ئەوا پرۆسەکە هەڵدەپەسێرین".

لە   کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە مەدرید، ئەردۆغان داوای لە سوید و فینلاند كرد "رۆڵی خۆیان له‌ دژی تیرۆر ببینن) كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان، رێكخراو و حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیایه‌ له‌ هه‌نده‌ران به‌تایبه‌تی (په‌كه‌كه‌و رێكخراوی گویله‌ن). هه‌روه‌ك تۆمەتباریکردن بەداڵده‌دان و دابینکردنی پەناگەی ئارام بۆ چالاکوانانی کورد.
 وردّاً علی سۆال بشأن تصریح أردوغان، اكتفی المتحدّپ باسم وزاره‌ الخارجیه‌ اڵامیركیه‌ نید برایس بالتژكیر بأنّ أنقره‌ أعگت خلال قمّه‌ مدرید الچو‌و اڵاخچر لبد‌و عملیه‌ انچمام البلدین الاسكندینافیین إلی الحلف.

لە وەڵامی پرسیارێکشدا سەبارەت بەو لێدوانەی ئەردۆغان، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگه‌یاندوه‌ كه‌ لە   کۆبوونەوەی لوتکەی مەدریددا، ئەنكەرە گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئه‌ندامبوونی بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ ناتۆ هه‌ڵكردوه‌و تورکیا، فینلاند و سوید یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سێ قۆڵییان لە مەدرید ئیمز کردوه‌ بۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، كه‌ "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پرۆسەی پەیوەستبوون و پەسەندکردن (لەلایەن پەرلەمانەکانی هەموو وڵاتانی ناتۆ) تا دەتوانرێت خێرا و کارا بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP