خامەنەيي هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌ردۆغان

جیهان
14:16 - 2022-07-19



عەلی خامەنەيي، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، كە ئێستا سەردانی تاران دەكات، راگه‌یاندوه‌  "هه‌ر هێرشێكی سەربازیی توركیا لە سوریا دەبێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە".


تەلەڤزیۆنی ره‌سمی ئێران لە زاری ڕێبەری باڵای ئێرانەوە بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیاندوه‌، هێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.

خامنەیی وتی: هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر سوریا زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت و تیرۆریستان سوودی لێده‌بینن.

ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی لوتكه‌ی نێوان ئێران و توركیاو روسیا له‌ تاران پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌، دۆخی سوریایه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP