زه‌لاتان له 41 ساڵیدا به‌نیازی چیه؟
ئاكۆ بیبانی
ته‌مه‌ن ته‌نها ژماره‌یه ، ئه‌م وته‌یه به‌ته‌واوی بۆ ئیبراهیمۆفیجی سویدی وتراوه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه و 41 ساڵی ته‌واوكردوه ، به‌ڵام رۆحیه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و هه‌میشه وه‌ك لاوه 21 ساڵه‌كه‌ی رابردوو ده‌رده‌كه‌وێت، زه‌لاتان ئیبراهیمۆفیجی سویدی و هێرشبه‌ری ئێستای یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ، چه‌كێكی به‌هێز و كاریگه‌ری یانه ئیتاڵیه‌كه‌یه ، میلانی پاڵه‌وان له‌وه گه‌یشتوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری بكات له نازناوی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا پێویستی به‌وه‌یه هێرشبه‌رێكی قه‌ناس و گۆڵكارێكی ترسناك و یاریزانێكی لێزانی هه‌بیت كه هه‌میشه تیپه‌كان به ترسه‌وه لێی بڕوانن ، ئه‌و یاریزانه‌ش بێ شك زه‌لاتانی سویدیه ، هه‌ر بۆیه ئیداره‌ی یانه‌ی رۆسۆنێری بۆندی یاریزانه سویدیه‌كه‌ی تاكو هاوینی 2023 نوێكرده‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی بۆنده نوێیه‌كه و موچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێش دوو مانگ زه‌لاتان ئیبراهیمۆفیج نه‌شته‌رگه‌ی بۆ ئه‌ژنۆی ئه‌نجام داوه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تاكو 5 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان ، زۆربه‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا پێیان وایه دوای یارییه‌كانی جامی جیهانی 2022 قه‌ته‌ر ئیبرا ده‌توانێت دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان ، زه‌لاتان ئیبرامهیمۆفیج هه‌میشه وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ده‌ركه‌وتوه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و یانانانه‌ی كه یاری بۆیان
كردوه ، زه‌لاتان له دایك بووی ساڵی 1981 ه‌و باڵای مه‌تریك و سه‌د و نه‌وه‌دو پێنج سانتیمه ، له ریزی 11 یانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا یاری كردوه‌و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له گه‌ڵ یانه‌ی مالمۆی سویدی بووه له ساڵی 1999- 2001 40 یاری بۆی كردوه‌و 16 گۆڵیشی تۆماركردوه ، له ریزی یانه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌یاكس و بۆڤانتۆس و ئه‌نته‌رمیلان و به‌رشه‌لۆنه و ئای سی میلان و پاریس سانجێرمان و مان یونایتد و لۆس ئه‌نجه‌لس گالاكسی یاری كردوه ، له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی چه‌ندین نازناوی تاكه‌كه‌سی به‌ده‌ستهێناوه هاوشیوه‌ی ( خه‌ڵاتی بۆشكاش و پێی ئاڵتونی و باشترین یاریزانی كالچیۆ و دووجار باشترین یاریزانی سویدی) ، له ته‌مه‌نی یاریكردنی 943 یاری ئه‌نجامداوه‌و 564 گۆڵی تۆماركردوه ، 220 ئاسیستی هه‌بوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP