زینشینكۆو ئارسیناڵ گه‌یشتنه رێكه‌وتن
یانه‌ی ئارسینال بازاری خۆی له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كرد ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌نه‌رز گابرێل خیسۆسی له‌ریزه‌كانی ستیزنه‌وه گواسته‌وه یاریگای ئیمارات فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی دیاری وه‌رزشی ئه‌وروپا له‌پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی ئارسیناڵ دووه‌مین یاریزانی ستیزنی گواستۆته‌وه ریزه‌كانی ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆلكسه‌نده‌ر زینشینكۆی ئۆكرانی رۆمانۆ ئاشكراشی كردووه هه‌ردوویانه به‌ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێكه‌وتوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه داواكارییه كه‌سییه‌كانی ئه‌ویاریزانه‌یه پێ ده‌چێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كلا ببێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زینشینكۆ درێسی ئارسیناڵ بپۆشێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP