وەزیری دەرەوەی سوریا گه‌یشته‌ تاران

جیهان
15:38 - 2022-07-20


ئه‌مڕۆ20ی ته‌مووزی 2022 وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوریا كرد.

حسین ئەمیر عەبدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا كرد.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی سوریا لەكاتێكدا دەكرێت كە ڕۆژی ڕابردوو لوتكەی سێ قۆڵی ئێران و توركیا و روسیا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سوریا و ڕەوشی ناوچەكە لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

ئاژانسەكان باس لەوە دەكەن كە بەشێك لە كۆبوونەوەكەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا سەبارەت بە كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی ئێران و توركیا و روسیا بێت و هەروەها تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP