پاولۆ دیبالا : دڵخۆشم له یانه‌كه یاری ده‌كه‌م سپێشه‌ڵ وه‌ن سه‌ركرده‌یه‌تی
پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ستایشی خۆزیه مۆرینۆی پرتوگالی و راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما ده‌كات .
دوای ئه‌وه‌ی دیبالا له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما گه‌یشته رێكه‌وتن و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی رۆمای ئیتاڵیه‌وه ، له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا ، یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه‌كه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه پوه‌ندی كردوه به یانه‌كه‌ی پایته‌خته‌وه ، ئه‌وه‌ی لای دیبالا جێگای ستایشه ، جۆزیه مۆرینۆی راهێنه‌ره ، هه‌ر بۆیه دیبالا ستایشی تواناكانی سپێشه‌ڵ وه‌نی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد شانازییه له یانه‌كه یاری ده‌كه‌م كه سه‌ركرده‌و پێشه‌واكه‌ی مۆرینیۆیه ، هه‌موو توناكانی خۆمه ده‌خه‌مه گه‌ڕ له پێناو ئاستێكی نمونه‌یی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP