یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا ناوی پاڵیوراوانی باشترین یاریزانی كیشوه‌ره‌كه‌ی ئاشكراكرد
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا ناوی پاڵیوراوانی باشترین یاریزانی كیشوه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند و سێ له باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره‌ش ڕكابه‌ری یه‌كترده‌كه‌ن .
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ناوی پاڵیوراوانی باشترین یاریزانی كیشوه‌ره ره‌شه‌كه‌ی ئاشكرا كرد ، كه هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری و سادیۆ مانی سه‌نیگالی و ئیدواردۆ مێندی سه‌نیگالین ، به‌ر له‌و قۆناغی چه‌ند یاریزانێكی دیكه له لیسته‌كه‌دابوون كه دواتر كه‌مكرانه‌وه بۆ ته‌نها سێ یاریزان ، له گرنگترین یاریزانه دوورخراوه‌كان ناوی ریاز مه‌حره‌زی جه‌زائیری ده‌بینرێت كه یه‌كێك بوو له پاڵیوراوان دوواتر له هه‌والێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا دوورخرایه‌وه ، مه‌راسیمی دیاری كردنی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقاش سبه‌ی له وڵاتی مه‌غریب ئه‌نجام ده‌درێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP