بڕیاره ئه‌مرۆ، روسیا‌و ئۆكرانیا، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پرسی هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانی له‌رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه ئیمزا بكه‌ن، ئه‌ویش له ئه‌ستنبوڵ و به‌چاودێری توركیا‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان . وابڕیاره ئیمزاكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ و به ئاماده‌بونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌نتۆنیو گۆتیریس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رێوه‌بچێت . رێككه‌وتنه‌كه گرنگی زۆری بۆ ئاسایشی خۆراك له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه‌و چه‌ندین ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێی ئیمزاكردنی ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازیی له‌و هه‌وڵه كردوه . ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رووسیا به‌رده‌وامه له په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا‌و شاری خاركیفی بۆردومانكرده‌وه‌و به هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران، ئه‌و شاره‌ش به ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی ئۆكرانیا به‌رووی باشور ئه‌ژمارده‌كرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP