سه‌عد ناتق په‌یوه‌ندی به خولی سعودیه‌وه ده‌كات
سه‌عد ناتقی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ ی عێراق ئاشكرای كرد سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی باتنی سعودیه‌وه ته‌واو كردووه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا وه‌كو یاریزانی نوێ ی ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ناسێنرێت ، سه‌عد ناتق كه‌له‌پێشوودا یاریزانی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی بووه ووتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین بۆندی ناوخۆی و ده‌ره‌كیم پێ گه‌یشتبوو به‌لام به‌هۆی به‌هێزی خولی یانه‌كانی سعودیه‌وه ئه‌م یانه‌یه‌م هه‌ڵبژارد و لێره‌شدا سه‌رجه‌م و هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه گه‌ر تاوه‌كو به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ربكه‌وم له‌كۆتاییشدا سه‌عد ناتق ووتی بۆ هه‌میشه هانده‌رانی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی له‌دڵ و ده‌رونم ده‌مێننه‌وه .
***********
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP