پۆگبا دووچاری پێكان هات
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا پۆڵ پۆگبای فه‌ره‌نسی ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیه‌وه كرد شه‌وی رابردوو ئه‌و یاریزانه له‌میانی مه‌شق و راهێنانه‌كانی خانمه پیره‌كه دووچاری پێكان هات ، سه‌باره‌ت به‌و پێكانه‌ش یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یان نامه‌یه‌كی بڵاویكردۆته‌وه پۆگبا ناتوانێت له‌یارییه‌كانی داهاتووی یۆڤانتۆس له وویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری بكات ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی دووچاری بووه یۆڤانتۆس بڵاویشی كردۆته‌وه پێده‌چێت پۆگبا پێویستی به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بێت به‌لام له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكانی یانه‌كه‌ن تاوه‌كو بریار له‌سه‌ر ئه‌ویاریزانه بده‌ن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP