وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێرشكردنه‌سه‌ر كونسڵخانه‌كه‌ی له موسڵ پشت‌راست كرده‌وه‌و راگه‌یاند، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگەیاندوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27ی ته‌موزی 2022 هێرش كراوته‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له موسڵ و خۆشبەختانە هیچ کوژراو و بریندارێک نەبووە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27ی تەمموز 2022 هێرشێك بۆسەر كونسوڵخانەی گشتیمان لە موسڵ روویدا، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە دەكەین، كە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، چاوه‌ڕوانین بەزووترین كات ئەو كەسانەی بەرپرسیارن رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە، داوا له دەسەڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین بەرپرسیارێتییەکانیان بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان جێبه‌جی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسیی و تێڕامانه ئه‌م هێرشه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌دابوو، هاوكات هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر تورکیا‌و به ناڕه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ده‌كرێته ئامانج.
بەم بۆنەیەوە بانگەوازمان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق نوێ دەکەینەوە کە سەرنج بدەنە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆتاییهێنان بە بوونی تیرۆریستان لەسەر خاکەکەی کە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دروست دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP