دوای 97 ملیۆنه‌كه یانه‌ی كه‌ركوك داوای گه‌ڕانه‌وه بۆخولی نایاب ده‌كات
یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ركوك به‌ڕه‌سمی داواده‌كات ، یانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ریزی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نه‌وزاد قادر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ركوك رایگه‌یاند : وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌رزش بڕیاری خه‌رجكردنی 97 ملیۆن دیناریان بۆ یانه‌ی كه‌ركوك داوه‌و نوسراوه‌كه ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی كراوه ، له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌وزاد قادر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ركوك ڕه‌تی كرده‌وه كه یانه‌كه هه‌ڵوه‌شابێته‌وه به‌ڵكو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه یانه‌كه له چه‌ند ساڵی رابردوو له هه‌شت چالاكی وه‌رزشی به‌شداری كردوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP