كه‌لیموڵڵا خانی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه و هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستێت و پێش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر به پێ بڕوات نوێژی به‌یانی ده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته ئه‌و دره‌خته‌ى ته‌مه‌نی ١٢٠ ساڵه، ئه‌و دره‌خته‌ی كه زیاتر له ٣٠٠ جۆر میوه‌ی مانگۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 82 ساڵه له باخه‌كه‌ی خۆی له شارۆچكه بچووكه‌كه‌ی( مه‌لیهاباد )ی هیندستان ده‌ڵێت: "ئه‌م دره‌خته پاداشتی كار وماندووبوونی منه".
كه‌لیموڵڵا خان ده‌ڵێت: "كاتێك ته‌ماشاده‌كه‌یت ته‌نهادره‌ختێك به‌دیده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌یت، به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یت،كه باخێكی میوه‌یه و گه‌وره‌ترین تێكه‌ڵه‌ی جۆره‌كانی مانگۆیه له جیهاندا”.
خان هه‌رزه‌كار بوو كاتێك وازی له خوێندن هێنا و ده‌ستی به یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆری نوێی مانگۆ له ڕێگه‌ی موتوربه‌كردنه‌وه، ده‌رئه‌نجام توانی حه‌وت جۆری نوێی مانگۆ له یه‌ك دره‌ختدا به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵام له ئه‌نجامی زریانێك كه ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه دره‌خته‌كه له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشرا، به‌ڵام له ساڵی ١٩٨٧ه‌وه سه‌رقاڵی دره‌ختێكی ته‌مه‌ن ١٢٠ ساڵه‌یه كه ٣٠٠ جۆری جیاوازی مانگۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌ریه‌كه‌یان تامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
یه‌كێك له مانگۆكان ناوی "ئایشواریا"ی لێناوه ئه‌ویش به‌ناوی ئایشواریا رای باچان. خانمه ئه‌ستێره‌ی بۆلیوود و براوه‌ی خه‌ڵاتی شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 1994 ،كه‌لیموڵڵا خان ده‌ڵێت ئه‌م جۆره مانگۆیه تا ئه‌مڕۆش یه‌كێكه له "باشترینه‌كان كه تا ئێستا به‌رهه‌مم هێناوه". ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات " ئه‌م جۆره مانگۆیه قه‌شه‌نگ و جوانه وه‌ك ئایشواریا رای باچان. خان كه باوكی هه‌شت منداڵه، ده‌ڵێت "خه‌ڵك ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام مانگۆ بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت له بیابانیشدا ده‌توانم مانگۆ به‌رهه‌م بهێنم".
به‌رزیی دره‌خته تایبه‌ت و ناوازه‌كه‌ی خان نۆ مه‌تره، قه‌دێكی به‌هێزی هه‌یه و گه‌ڵاكانی تێكه‌ڵه‌یه‌كن له ڕه‌نگ و بۆن، خان به‌هۆی لێهاتووییه‌كه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، و له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران وئیمارات و و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌وه چه‌ندین جار بانگهێشتنامه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
ئاماده‌كردنی/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP