ئەمڕۆ مووچە له‌ ھەرێم دابەش دەکرێت

ئابوری
10:34 - 2022-08-01

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، وەزارەتی دارایی و ئابووریش رایگەیاند، لە ماوەی ٢٠ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیەش مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و ھێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم، لە ماوەی ٢٠ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP