رێكخراوێك بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی توركیا

کوردستان
19:36 - 2022-08-01



تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی)، بۆردوومانەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی خسته‌ئه‌ستۆی توركیاو راگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ هاوڵاتییەك بە سەختی بریندار بووه‌.  

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە رانیە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌، تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) رایگه‌یاندوه‌، لە بۆردوومانەكەی توركیادا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندكروزەر لەسەر ڕێگای نێوان چوارقوڕنە- ڕانیە، پیاوێكی تەمەن ٥٢ ساڵ بەسەختی برینداربووە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەكان، لەو بۆردومانەدا بریندارێكی تریش لە ئۆتۆمبێلەكەدا ھەبووە بەڵام لە ئێستادا نادیارە.

لەبارەی ناسنامەی قوربانییەكانەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ناو و ناسنامەی قوربانییەكان تا ئێستا بەتەواوی ئاشكرا نەكراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP