نرخی ئه‌مپێری مووه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ته‌موز له كه‌ركوك راگه‌يه‌ندرا كه به‌رزى نرخه‌كه‌ى بوه‌ته بارگرانی بۆ به‌شێكی هاووڵاتيیان
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی قایمقامیه‌تی كه‌ركوك بلاویكردوه‌ته‌وه نرخی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی له پارێزگای كه‌ركوك جیاوازی زۆری تێدایه له نێوان گه‌ره‌كه‌كانی شاره‌كه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی قایمقامییه‌تی كه‌ركوك، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك خراوه‌ته‌ڕوو كه له 5 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاكو 16 هه‌زار دینار و به پێی خشته‌ی پێدانی سه‌عاته‌كانی كاره‌با نرخه‌كانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
دیاریكردنی ئه‌و بره پاره‌یه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك له لایه‌ن قایمقامییه‌تی كه‌ركوكه‌وه جگه له‌وه‌ی جیاوازییه‌كی زۆری كردووه له نێوان گه‌ره‌كه‌كان ، هاوكات باری دارایی هاولاتیانیش له دۆخێكی خراپدایه و نه‌بوونی هه‌لیكارو دامه‌زراندن به‌رۆكی دانیشتووانی پارێزگاكه‌ی گرتووه هه‌ر بۆیه‌ش دیاریكردنی ئه‌و بره پاره‌یه هێنده‌ی دیكه گوزه‌رانی هاوڵاتیان قورس‌تر ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP