وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، پێشهاته‌كانی عێراق بابه‌تێكی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ن.
ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقه‌وه رونیكردوه‌ته‌وه، ئێران هه‌میشه جه‌ختی له‌به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی دراوسێ و دۆست و برایانه كردوه‌ته‌وه.
وتیشی، تاران پێیوایه ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێران و ناوچه‌كه‌یه، ئێمه به‌وردی و هه‌ستیارییه‌وه، به‌دواداچوون بۆ پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی به‌دۆخی ناوخۆی عێراق ده‌دات و، پێیوایه ئه‌ودۆخه‌ی كه‌هه‌یه، له‌ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵبده‌ن به‌خێرایی ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP