ئەیمەن زەواهیری کێیە؟

جیهان
11:21 - 2022-08-02

ئەیمەن محەمەد رەبیع زەواهیری، لە 19ی حوزەیرانی 1951 لە قاهیرە لەدایکبووە، مامی محەمەد ئەلئەحمەدی ئیبراهیم ئەلزەواهیری  شێخی گەورەی زانكۆی ئەزهەر بووه‌، پێش ئەوەی دەست لەکاربکێشێتەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو کارەی کە بە "دوژمنکارانە" وەسفی کردووە لە دژی ئەو” خوێندکارو هاوپیشه‌كانی لە شێخایەتی و یەکێک لە مامه‌كانشی یەکەم ئەمینداری كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوو.



له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا زیندانیی كراوه‌
ڕۆژنامەنووس جەمال عەبدولڕەحیم لە کتێبی “ئەیمەن زەواهیری.. لە نێو کۆشکەکانه‌وه‌  بۆ ئەشکەوتەکانی ئەفغانستان” باسی له‌وه‌كردوه‌، دوای ئەوەی ئەیمەن زه‌واهیری پەیوەندیكردوه‌ بە ڕیزەکانی ئیخوان موسلیمینی قەدەغەکراو لە سەردەمی جەمال عەبدولناسر سەرۆکی کۆچکردووی میسر، لە ته‌مه‌نی مێردمنداڵییدا پێش ئەوەی بگاتە پانزە ساڵی دەستگیرکراوه‌.

سەرەتای پەیوەستبوون بە گروپە ئیسلامیەکان
زەواهیری دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازیی دەستیکردوه‌ بە پەیڕەوکردنی نەریتی باوی بنەماڵەکەی و لە قاهیرە کلینیکێکی پزیشکیی كردووه‌ته‌وه‌، بەڵام زۆری نەخایاندوه‌ ئەو گروپە ئیسلامیانەی کە پێشتر کاریگەرییان لەسەری هه‌بو، داوای ڕووخاندنی حکومەتی میسریان کرد سەرنجی زه‌واهریان راکێشا، دەشوترێت له‌ زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری زۆر دراوه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌ کاریگەری لەسەر تەواوی ڕەوتی ژیانی هەبووە.

جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستان
لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨١ لەگەڵ مانگی سوور گەشتی کردووە بۆ شاری پشهاوه‌ر لە پاکستان و وەک کارمەندێکی فریاگوزاریی كاری كردوه‌، لەوێ ئەو پەنابەرانەی چاره‌سه‌ر کردووە کە بەهۆی شەڕی سۆڤیەت دژی ئەفغانستان بریندار بوونه‌، لەو ماوەیەدا چەندین گەشتی بۆ ئەفغانستان كردوه‌، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌  نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگی بینیوه‌.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP