ئاراس محەمەد ئاغا: ھەنگاوی جدی بنرێت بۆ جینۆسایدناساندنى کارەساتی شەنگال

کوردستان
21:33 - 2022-08-02


لە ساڵیادی کارەساتی شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پەیامێك بڵاودەکاتەوە ، لە پەیامەکەی دا ھاتووە، ئەمرۆ هەشت ساڵ بەسەر کارەساتی شەنگال دەربازدەبێت بەداخەوە تاکو ئێستا خوشك و برا ئێزدیکانمان لە کەمپەکاندان و لە ڕەوشێکی خراپدا دەژین و هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە.
لە درێژەی پەیامەکەی لێپرسراوی مەڵبەند ھاتووە ، ڕۆژی (٣ی ئاب)  هەشت ساڵ بەسەر کارەساتی شەنگال گوندەکانی دەوروبەری دەرباز دەبێت ، ئەمڕۆ بە خەمێکی قولەوە یادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدکردنی خوشک و برا ئێزدیەکانمان دەکەینەوە ،کە برینێکی قولە لە ویژدانی مرۆڤایەتیماندا ، لێرەوەش سڵاو دەنێرین بۆ  روحی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی ئازادکردنی شەنگال و شەهیدانی ڕێبازی پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان ، ئەمرۆ هەشت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مێژویە دەرباز دەبێت کە بەسەر  خەلکی بەشەرەفی شنگال و دەوروبەری هات بە داخێکی گرانەوە هەتا ئێستاش خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە کەمپەکان دژین دوورن لە مال و زێدی باوباپیری خۆیان، ژیانێکی ناخۆش وبە ئازار بەرێ دەکەن لە کەمپەکاندا، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی سەدان کچ و ژنی ئێزدیەکان لە نێو دەستی تیرۆريستانی داعش نادیارە، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەین هەوڵی زیاتر و باشتر بدەن بۆ  ڕزگارکردنی ئەو خوشک وبرا ئێزدیانەمان کە تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە، وە هەولی جدی و باشتر بدەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی  قەزای شەنگال  وگوندەکانی دەوروبەری کە تا ئێستاش هیچ سیمایەكی ژیان کردن لەو ناوچەیە بەدی ناکرێ، کە ئەمەش جێگای دڵگرانی ئێمەیە،وە داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەین پێکەوە  هەنگاوی جددى بنێن بۆ ئەوەی لە نێو کۆمەڵگای نێودەولەتی کۆمەلکوژی و کارەساتی  شنگاڵ  بە جینۆساید بناسێندرێ،  دووبارە سڵاو لە گیانی پاکی  شەهیدان، سڵاو لە  گیانی پاکی ئەو شەهیدانی لە ڕێگای ئازادکردنی باژێری شنگاڵ گیانی خۆیان بەخت کرد، سەری رێزو نه‌وازش دەنوێنین لە ئاستیان .

نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەند

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP