مەکتەبی سیاسی یەکێتی : پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال

کوردستان
00:04 - 2022-08-03

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ بڵاوكراوه‌يه‌كدا ڕايده‌گه‌يه‌نێت كه‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکھاتن بووە بە رەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.

ده‌قى بڵاوكراوه‌كه‌ :

‎بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم رۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت. 
‎لەبەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکھاتن بووە بە رەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.
‎دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری ھاوبەش ھەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویانە ھاوپشتیی عێراقییەکان باشترین رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر ھەموو کێشەکاندا كە دێنە دێنەڕێ.


‎مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢ی ئابی ٢٠٢٢

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP