هه‌ولێر ــ ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ی توركیای هه‌یه‌

کوردستان
10:09 - 2022-08-03

لەهەولێر تەرمێك لەناو بینایەكدا دۆزرایەوەو پۆلیسیش دەڵێت: ئەو كەسە بەڕەزەگەز توركەو لێكۆڵینەوەكانیان بۆ هۆكاری راستەقینەی مردنی دەستپێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە: هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە بەبونی تەرمێك لە فولكەی زراعە لەبینایەكدا، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداو دەركەوت كە كەسێك بەناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)، بەڕەگەز تورك، تەمەن 64 ساڵانە.

رونیشیكردوەتەوە: لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە تەرمەكە ماوەیەكە لەوێ كەوتووەو رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كرا بۆ ئەوەی هۆكاری مردنەكەی بزانرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: هێزەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بەهۆكاری راستەقینەی روداوەكە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP