تۆپخانەکانی تورکیا جارێكی دیكه تۆپبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی دهۆک ـ یان كرد‌و تائێستا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
له‌و باره‌یه‌وه، هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه رایگه‌یاندوه، "شه‌وی رابردوو تۆپخانه‌كانی توركیا له بنكه‌ی بامه‌ڕنیَ، گونده‌كانی سوكیری و نهێله و چه‌ند ناوچهیه‌كی دیكه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی ئامێدی تۆپباران كرد.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هاوكات فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌رناوچه جیاوازه‌كانی ناحیه‌ی ئامێدی ـ دا سووڕاونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن له بڵاوپێكردن و دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌رازیی له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا نزیكه‌ی رۆژانه‌و به به‌رده‌وام، به بیانووی بوونی گه‌ریلا، تۆپباران و بۆردومانی ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه تا راده‌یه‌ك هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا لێی بێده‌نگن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP