به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی كێشه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیای پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

کوردستان
13:15 - 2022-08-03

بەهۆی ئەوەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی بابەتی كیمیای پۆلی شەشی ئامادەیی ڕوون نەبوون وبەشێك لە پرسیارەكان لە بابەتە تەرك كراوەكاندا هاتوون ولە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی پۆلی شەش له شاری كەركوك ناچار بوون دەفتەرەكانیان بسڕنەوە و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەجێبهێڵن. 

لەو بارەیەوە سەباح شێخ حەبیب پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنەری شاری كەركوك ڕایگەیاند:  بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە نووسراوی ئاراستەی وەزیری پەروەردەی عیراق كردووە.

وتیشی:  نووسراوی بەپەلە لە لایەن خۆی و  پەروەردەی شاری كەركوك دەكرێت و ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردەی دەكات  تێدا دوادەكات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ئەم هەڵە وكێشەیە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی ماندوبوون وكۆششی خوێندكاران بەفیرۆ نەڕوات  لە سەر هەڵەیێكی كە خۆیان لێ بەرپرسیار نین .

هەر بۆ ئەو مەبەستە بەیانی ئەمڕۆ بەشێكی زۆر لەو خوێندكارانە لەبەردەم پەروەردەی كەركوك گردبوونەوە وداوایانكرد كەوا كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت. 
 
 ئازاد شكور

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP