پیلانی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پاراستی ئێزدخان پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

کوردستان
15:36 - 2022-08-03


 
پیلانی تیرۆركردنی حازم كشتو جێگری فەرماندەی هێزی پاراستی ئێزدخان پوچه‌ڵكرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆمبێك كه‌ لكێنرابوو بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە  دۆزرایه‌وه‌.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە حازم كشتو جێگری فەرماندەی هێزی پاراستی ئێزدخان لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو كە بۆمبێك لكێنرابوو بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە، بەڵام زانیاری لە سەر بۆمبەكە هەبو و پاش گەیشتنی هێزەكانی هەواڵگری فیرقەی 20ی سوپای عیراقی و بە هاوكاری هەواڵگری فەوجی 3ی لیوای 72ی پیادە و تیمی پوچەڵكرنەوەی بۆمب و تەقەمەنی توانرا شوێنەكە كۆنترۆڵ بكرێت و دانشتووانی گەڕەكەكە دووربخرێنەوە لە شوێنی رووداوەكە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی كەمی كات و تەوقیتكردنی بۆمبەكە نەتوانرا لە لایەن تیمەكانەوە پوچەڵبكرێتەوە و لە ئەنجامدا بەبێ هیچ زیانێكی گیانی تەقییەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP