ئەم ھەفتەیە دانووستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستپێده‌كاته‌وه‌

جیهان
11:31 - 2022-08-04

بڕیارە ئەم ھەفتەیە دانووستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستپێبکەنەوە، وۆڵ ستریت جۆرناڵیش بڵاویکردەوە ئێران دەستبەرداری داواکاری دەرھێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر بووە.


"عەلی باقری" گەورە دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ ڤییەنا لە تویتەر نووسی، لەئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە بۆ رزگارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی، داواشی لە ئەمریکا کرد بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات.

"رۆبەرت مالی" نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بۆ ئێران رایگەیاند، ئامادەیە گەشت بۆ ڤییەنا بکات، بەڵام پێشبینیناکات پێشکەوتنی بەرچاو لە دانووستانەکان بەدیبێت. 

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یش بڵاویکردووەتەوە، ئێران داوای گرەنتی نەکشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات و دەستبەرداری داواکاری دەرھێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆربوو، لە زاری لێپرسراوێکی وڵاتانی خۆرئاواشەوە پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە بگەنە رێککەوتن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP