قوباد تاڵەبانی : زەمینەیەکی لەبار ھەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان

کوردستان
12:26 - 2022-08-04

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری کرد لە ھەولێر و لە کۆبونەوەیەکدا جەختی لەسەر گرنگی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار کردەوە لەگەڵ بوونی زەمینەی لەبار بۆ بەرەوپێشبردنی لەھەرێمی کوردستان.


لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی سەر بەدەستەکە ئامادەی بوون، گفتوگۆکرا لەبارەی رەوشی ئێستای گەشتوگوزار و ئامادەکاریی و پلانەکانیان بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی لەھەرێمی کوردستان. 
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، زەمینەیەکی لەبار ھەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان و جەختی لەوەکردەوە کە؛ دەبێت پلان ھەبێت تا گەشتوگوزار بکرێتە ئامرازێک بۆ زیادکردنی داھات بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیش، چونکە کەرتی تایبەت دەتوانێت ھاوکارێکی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان. 
‎ھەر لەوبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەت پێشخستنی ئەو کەرتەیە و پلانی ھەیە بۆ ئەم بابەتە، و سوپاسی دەستەی گەشتوگوزاریشی کرد کەلەماوەی رابردوودا پلانی خۆیان خستووەتەروو بۆ ئەو مەبەستە و ئەوان ھاوکاریان دەبن لەجێبەجێ کردنی. 
‎قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە، دەبێت گەشتوگوزار کاربکات بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرھێنەران، بۆ ئەو مەبەستەش داوایکرد ئاسانکاری بکرێت بۆ کەرتی تایبەت تا وەبەرھێنان بکەن لەبوارەکەدا. 
وتیشی: پێویستە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندنی باڵا گرنگی بدرێت بە پێگەیاندنی کادری پێویست بۆ پەرەپێدانی ئەو کەرتە گرنگە.





















بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP