جارێكی دیكه زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه
به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی بڵاوكراوه‌ی (وێبۆمه‌تریك) بۆ ریزبه‌ندیكردنی ئاستی زانكۆكان، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراقیش سێهه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
له‌باره‌ی ئاسته به‌رزه‌ی زانكۆ به‌ده‌ستی هێناوه، پڕۆفیسۆر د.كۆسار محه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، رایگه‌یاند: به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاسته به‌رزه له ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، به‌رهه‌می مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانه.
وتیشی : ده‌ستخۆشی له مامۆستایانی زانكۆمان ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵ و ماندووبوون و توێژینه‌وه ئاست به‌رزه‌كانیان، كه به‌وهۆیه‌وه زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم پله‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP