وەفدێکی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو لە سلێمانی کۆبوونەوە

کوردستان
13:39 - 2022-08-04

وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی یەکھەڵوێستی کورد کردەوە لە بەغداد بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان.


ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا رەوشی ئێستای عێراق تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێشوازی لە دەستپێشخەریەکان بکرێت و میکانیزمی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ھێورکردنەوەی رەوشی ئێستای عێراق لەرێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
ھاوکات یەکێتی و یەکگرتوو جەختیانکردووەتەوە لەسەر گرنگی  ھاودەنگی و یەکھەڵوێستی کورد لە بەغداد بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان لە عێراق .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP