بانكی رافده‌ین داوا له‌و هاوڵاتییانه ده‌كات كه‌قیستیان له‌سه‌ره، بێ دواكه‌وتن قسته‌كانیان بده‌نه‌وه‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاریی یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ركه‌سێك قیستی لایه مانگانه پابه‌ندی دانه‌وه‌ی نه‌بێت، ڕێكاری توندی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌شێك له‌هاوڵاتییان ئاماده‌نیین قیستی مانگانه‌كانیان، ئه‌وه‌ی له‌بانكه‌كه وه‌ریانگرتووه بگێڕنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی قه‌رزی خانوبه‌ره‌یان له‌بانك وه‌رگرتووه.
بانكی ڕافیده‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نه‌دانی قیستی مانگانه، له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی سودمه‌ندبوون له‌وه‌رگرتنی قه‌رز، زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت و، پاره‌كه له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP