حه‌لبوسی: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته‌ين

عێراق
22:35 - 2022-08-05

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، داوا ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ دابنرێت و، گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌عێراق دووپاتكرده‌وه‌و، داواشیكرد واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی دیاریبكرێت.

هاوكات محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه‌ سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دومی سوننه‌كانه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌، پشتیوانی له‌بۆچوونی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كه‌ن له‌عێراق و، به‌پێویستیشی زانی لایه‌نه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP