به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه توێژه‌رانی كۆلێژی هارڤارد له بۆستن ئه‌نجامیانداوه و له ژماره‌ی ٢٧ی نیسانی گۆڤاری پزیشكی جاما نێتوۆرك JAMA بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه فراوانكردنی ڕووبه‌ری سه‌وز له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاره‌كاندا یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیریی،و خێراكردنی وڵامدانه‌وه‌ی ده‌روون جوڵه‌یی (psychomotor) هاوكات له‌ڕووی زانستییه‌وه سه‌لمێنراوه زیادكردنی رووبه‌ری سه‌وزایی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه له‌و ڕووه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاپۆرتێكیدا به ناونیشانی " پانتایی سه‌وزایی شاره‌كان و ته‌ندروستی - پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به به‌ڵگه‌كان" ده‌ڵێت: "شێوازی ژیانی مۆدێرن له شاره‌كاندا په‌یوه‌ندی به فشاری درێژخایه‌ن و ناته‌واوی چالاكی جه‌سته‌یی و به‌ركه‌وتنی مه‌ترسییه‌كانی ژینگه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه".
زیادكردنی سه‌وزایی شاره‌كان، وه‌ك پانتایی سه‌وزایی له‌شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون،و پارك و گۆڕه‌پانه‌كانی یاریكردن، ده‌توانێت ئاستی ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی به‌رز بكاته‌وه، هه‌روه‌ها توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌نێو دانیشتوانی شاره‌كاندا كه‌م بكاته‌وه. هه‌ربه‌گوێره‌ی توێژنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه فراوانبوونی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شوێنی نیشته‌جێبوون.
ڕێژه‌ی مانه‌وه له ماڵه‌وه و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی كه‌متر ده‌كاته‌وه و واده‌كات مرۆڤ ئاره‌زووی له‌پیاسه‌كردن و ئه‌نجامدانی چالاكی جه‌سته‌یی بێت له‌ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی، چالاكیی جه‌سته‌ییش له شوێنه سه‌وز سروشتییه‌كاندا سوودبه‌خشتره له چالاكییه‌كانی نێوماڵ.
هه‌ر له‌و رووه‌وه و له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسپانی دا، كه له ژماره‌ی (كانوونی دووه‌می )ی ٢٠١٦ی گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی ژینگه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ،ئاشكراكراوه كه پانتایی سه‌وزایی پارێزگاری له‌دڵ ده‌كات و له نه‌خۆشیی ده‌یپارێزێت ،توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت په‌پێی ئاماره‌كان ئه‌و ناوچانه‌ی رووبه‌ری سه‌وزاییان فراوانتربووه رێژه‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه كه‌متربووه به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزاییان كه‌مبووه.
هاوكات توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه فراوانبوونی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون ئاستی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌رزترده‌كاته‌وه و سینگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
و/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP