به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ روسیا، وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانیی خۆیان ده‌رده‌بڕن و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌نكه‌ره ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامەی (financial times)ی به‌ریتانی له‌و باره‌یه‌وه، بڵاویكردوه‌ته‌وه، وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانن لە فراوانبوونی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەكانی نێوان توركیا و روسیا و هۆشدارشیشیان داوه‌ته ئه‌نكه‌ره لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە.
ئه‌و رۆژنامەیە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشكرایكردوه، ئەگەر توركیا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا بەردەوام بێت، ڕووبەڕووی سزای توندیی ئەوروپا دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئاستی جیاواز نیگەرانییان لە رێککەوتنەکەی مۆسکۆو ئەنكەرەی رۆژی هەینی رابردو ده‌ربڕیوه كه لە نێوان سەرۆکی هەردوو وڵات‌دا ئیمزاکراوە کە تایبەت بە کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی خۆراک.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP