یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری گرنگیی کۆدەنگی لایەنە کوردییەکان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان
20:55 - 2022-08-07



یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری گرنگیی و پێویستیی کۆدەنگی لایەنە کوردییەکان دووپاتكرده‌وه‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌، دەبێت بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ رەوش و پێشھاتەکان بکەن.

ئەمڕۆ 8ی ئاب 2022 وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن محەمەد حەکیم و فاروق عەلی، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریەوە پیشوازیان لێکرا. 


لە کۆبوونەوەکدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دواین پێشهات و روداوەکان و بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و تیشک خرایە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی کە ئێستا رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بووەتەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە تەواوی کێشەکان بە دانوستان و لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن، ئەوەشیان خستەڕوو کە پیشوازی لە ھەر دەستپێشخەریەک دەکەن بۆ ھێورکردنەوەی ئەو بارودۆخە سیاسیەی ئێستا، بەشێوەیەک لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد و پاراستنی مافە دەستورییەکانیدا بێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP