بڕیاره به‌شه به‌نزینی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه زیادبكرێت
له‌و رووه‌وه بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی ی.ن.ك رایگه‌یاند، وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕیاری زیادكردنی به‌شه به‌نزینی پارێزگای سلێمانیداوه و بڕیاره به‌م نزیكانه ئه‌و بره به‌نزینه بگاته سلێمانی.
ووتیشی دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان ئاگاداركراینه‌وه، كه وه‌زیری نه‌وتی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر زیادكردنی به‌شه به‌نزینی پارێزگایی سلێمانی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ئێستادا كۆی گشتی به‌نزینی نێردراو له به‌غداده‌وه بۆ سلێمانی به‌پێی داتایی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ٥٤۰ هه‌زار لیتر به‌نزینـه، به‌مزووانه به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌گاته سلێمانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP