وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئاماری قوربانیانی هێرشهكانی ئیسرائیلی بۆسهر غهززه بڵاوكردهوهو ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئهو هێرشانه بۆ ٤١ كوژراو بەرزبووەتەوە کە( ١٥) یان منداڵن، ژمارەی بریندارەکانش گهیشتووهته ٣١١ کەس.
له دوانیوەڕۆی هەینیەوە کەرتی غەززە لهلایهن سوپای ئیسرائیلهوه به بەردەوامی تۆپباران و بۆردومان دهكرێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین هێرشیان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئهنجامداوه و هاوكات تۆپخانەکان تۆپبارانی گەڕەك و ناوچه جیاجیاكان فەلەستینییەکانیان کردووە.
هاوكات لیواکانی قودس باڵی سەربازیی رێكخراوی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند موشەکبارانی زۆرێک لە شار و شارۆچکەكانی ئیسرائیلیان كردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP