به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عیراق پێشنیازێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و سنورداركردنی ئۆتۆمبێل له‌ناو شاره‌كاندا ، هه‌روه‌ها مراندن و هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی كۆن له‌به‌رامبه‌ر پێدانی تابلۆ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلێكی نوێ كه هاورده ده‌كرێت.
عه‌مید زیاد قه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی گشتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له هێنانی ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو بۆ ناو عێراق وه‌زاره‌تی بازرگانی و گومرگ و ده‌سته‌ی خاڵه سنوریه‌كانه.
وتیشی هاتووچۆی گشتی پێشنیازێكی پێشكه‌ش به ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، بۆ كاراكردنی بڕیاری 215 سه‌باره‌ت به تۆماركردن و مراندنی ئۆتۆمبێل و ئه‌و بڕیاره له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و تا ئێستا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بووه به‌بڕیار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP