ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران درێژده‌كرێته‌وه
كامه‌ران وریا به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئاشكرای كرد، رێكه‌وتن كراوه تارۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام بن له وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران
وتیشی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كۆتاییان به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران هێنا، به‌ڵام هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق و هه‌رێم رێككه‌وتن ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم درێژبكرێته‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای به‌شێكی جوتیاران.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نم رونیكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ دوو هێنده‌ی ساڵی رابردوو باشتربووه، به‌شێوه‌یه‌ك له سلێمانی ساڵی رابردوو 72 هه‌زار تۆنیان وه‌رگرتوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا 136 هه‌زار و 500 تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه
هه‌رچی سه‌باره‌ت به پاره‌ی جوتیارانه به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی عیراق بۆ گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران 48 ملیار دیناری ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP