سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ

کوردستان
10:11 - 2022-08-08



 
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرۆک و  سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارته‌ ده‌كات و ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ و پێگەیەکی گرنگی هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ و پێگەیەکی گرنگی هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان دەکەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان.

هەر شاد و سەرفراز بن

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٨ی ئابی ٢٠٢٢

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP