حەسیبە عەبدولڵا: 7ی ئابی هەموو ساڵێک بەڕۆژی شەهیدانی ئاشوری بناسێنرێت

کوردستان
11:35 - 2022-08-08


حەسیبە عەبدولڵا لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکان بە وەکالەتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ ساڵیادی شه‌هیدانی ئاشووری په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و پشتیوانیی له‌ داوا ره‌واكانی مه‌سیحییه‌كان به‌ گشتی و ئاشوورییه‌كان به‌تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه‌و داواشی له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق كرد، ڕۆژی 7ی ئابی هەموو ساڵێک بەڕۆژی شەهیدانی ئاشوری بناسێنرێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..
ڕۆژی 7ی ئاب بە رۆژی شەهیدانی ئاشوری ناسراوە، كه‌ (89)ساڵ لەمەوبەرو لەڕۆژی 7ی ئابی 1933 ئاشورییەکانی ئەم وڵاتە دوچاری شاڵاوێکی ڕەگەپەرستانە بونەتەوەو دەیان ڕۆڵەیان لەسایەی دەسەڵاتی ئەوکاتەی حکومەتی عیراقدا شەهیدکراون.

لەکاتێکدا لەگەڵ خوشک و برایانی ئاشوری لەهەرێمی کورستان وعیراق یادی شەهیدانی ئاشوری دەکەینەوەو درود بۆ گیانی ئەو شەهیدانە دەنێرین، لەهەمان کاتدا پشتگیری و پشتیوانی خۆمان لەداوا ڕەواکانی مەسیحیەکان بەگشتیی و ئاشورییەکان بەتایبەتی لەهەرێمی کوردستان و عیراق ڕادەگەیەنین و پێمانوایه‌ كە ئاشوریەکان هاوشێوەی گەلی کورد دووچاری دڕندەترین جۆڕی پاکتاوی ڕەگەزی بونەتەوە لەم ووڵاتەدا.

لەم بۆنەیەدا بەپێویستیشی دەزانین داوابکەین لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدڕاڵیش کە ڕۆژی 7ی ئابی هەموو ساڵێک بەڕۆژی شەهیدانی ئاشوری بناسێنن و وەکو بۆنەیەکی نەتەوەیی لەقەڵەمی بدەن.

حەسیبە عەبدولڵا
لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکان بە وەکالەت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP