سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

کوردستان
18:04 - 2022-08-08

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی یادی دامەزرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات.


دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان..
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی..
بەبۆنەی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدابن لە کاری حزبی و سیاسیدا لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕەواکانی میللەتەکەمان.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدارە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە دیکتاتۆریەت و دوژمنانی گەلەکەمان، ھیواخوازین ھەمیشە لەسەر ئەو ڕێباز و پرەنسیپە دیموکراتییانەدا پێشەنگی بکات کە لەسەری دامەزراوە.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەکەم، ھەردەم لە بەرەوپێشەوەچوون و گەشەکردنی بەردەوامدابن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP