ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، له‌چالاكی هێزه‌كانیاندا له‌چیاكانی كوردستان به‌رخودان تۆمارده‌كه‌ن و، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا، 14 سه‌ربازی توركیا كوژران و خاڵێكی سه‌ربازی سوپای توركیاش ڕوخێنرا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌چالاكییه‌كانی هێزه‌كانیاندا كه له‌چیاكانی كوردستان له‌میانه‌ی بهرخودانهكانیاندا، سه‌نگه‌رێك ڕوخێندراو ڕادارێكیش له‌ناوبرا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سوپای توركیا 10 جار به‌بۆمب و چه‌كی كیمیایی و، چوارجار بهفڕۆكهو، 12 جاریش بهههلیكۆپتهری هێرشبه‌رو، به ده‌یان جاریش به‌چه‌كی قورس، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له‌هه‌رێمی خواكورك، هێزه‌كانیان له‌شاخی كوردینه، له‌ڕێگه‌ی چه‌كی قورسه‌وه، له‌سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركیایانداوهو، له‌ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژران و سه‌نگه‌رێكی دوژمنیش ڕوخێندرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP