نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای له‌و وڵاتانه كرد كه چه‌كی ئه‌تۆمیان هه‌یه پابه‌ندبن به به‌ڵێنه‌كانیان له‌وه‌ی نه‌بنه لایه‌نی یه‌كه‌می به‌كارهێنانی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداریدا به‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژی وئاڵۆزییه نێوده‌وڵه‌تیدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كێبڕكێی پڕچه‌ككردنی ئه‌تۆمی،
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رونیشیكردوه‌ته‌وه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك قایل نییه به بیرۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی ئه‌وه ده‌بێته كاره‌سات بۆ كۆی هه‌ساره‌ی زه‌وی ، ئه‌گه‌ر هیچ كه‌س نه‌بێته لایه‌نی یه‌كه‌می به‌كارهێنه‌ری چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا جه‌نگی ئه‌تۆمی رونادات.
هاوكات داواشی له‌و وڵاتانه كرد كه خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمین نه‌بنه لایه‌نی یه‌كه‌می به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌و به‌ڵێن بده‌ن هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن كه چه‌كی ئه‌تۆمیان نیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP