رۆژی چوارشەممە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان
19:18 - 2022-08-08

بڕیارە جارێکی دیکە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە و تاوتوێی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.


بەپێی زانیارییەکانی تۆرى ميدياى كه‌ركوك ، بڕیارە رۆژی چوارشەممە نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە ئامادەبونی "جنین پلاسخارت" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەگرتووەکان لە عێراق لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆببنەوە و بڕیار لەسەر دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدەن.
ھەر بە پێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی سەرکایەتی ھەرێم، بۆچوونی لایەنەکان و بەربەستەکانی بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێم تاوتوێ دەکرێت.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە رۆژانی ٢٦ی ئایار و ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام ھەردوو کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بوون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP