پردێکی پەڕینەوە لەبەردەم دەرگای سەرەکیی زانکۆی سلێمانی دروست ده‌كرێ

کوردستان
21:42 - 2022-08-08

شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی سەبارەت بە دروستکردنی پردێکی مۆدێرنی پەڕینەوە لە بەردەم دەرگای سەرەکیی زانکۆی سلێمانی (قلیاسان) ئەنجامدا کە تیایدا کۆمپانیای جێبەجێکار پرۆپۆزەڵ و پێشنیاری ووردیان خستەڕوو.
لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی وتی، دروستکردنی ئەم پردە لەلایەک دەبێتە هۆی ئاسانکردنی پەڕینەوە و پاراستنی گیانی خوێندکاران و هاوڵاتییان، لەلایەکی دیكەش دەبێتە شوێنێک بۆ وەرگرتنی پشوویەکی کورت لە کافترياکەدا، هەروەها دیزاینی پێشکەوتووی پردەکە سیمایەکی جوان و ڕازاوە بە شەقامەکە دەبەخشێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP